
ئەم ماستەرکڵاسە پێک دێت لە ڤیدیۆی هەنگاو بەهەنگاو لەسەر گرینگترین تووڵەکان ArcGIS
لەگەڵ کۆرسەدا کتێبێک بە زمانی کوردی بە وێنەی ڕەنگاوڕەنگ بەردەستە بۆ بەشداربوو.
ئەم کۆرسە بۆ ئاستی سەرەتا و ئاستی پێشکەتوویە و لەسەرەتاوە تاوەکو ئەنجامدانی توێژینەوە.
ئەم ماستەرکڵاسە پێک دێت لە ڤیدیۆی هەنگاو بەهەنگاو لە سەرەتای بەکارهێنانی ArcGIS تاوەکو گەیشتن بە ئەنجامدانی پڕۆژە و توێژینەوە بە پڕۆگرامەکە.
لە کۆرسەکەدا داتای ورد و باوەڕپێکراو بەردەستدەکرێت بۆ بەشداربوو بۆ کارکردن لەسەر بابەتەکان.
کۆرسەکە بۆ ئاستی پێشکەتووە کە چەند پڕۆژەیەکی تێدایە لە سەرەتاوە تاکو کۆتایی چۆنیەتی ئەنجامدانی توێژینەوەی تێدایە بە بەکارهێنانی GIS.
لە سەرەتای کۆرسەکە باسی چۆنییەتی داونلۆدکردن و دابەزاندنی بەرنامەی ئارک جی ئای ئێس دەکات. لە بەشی دواتری کۆرسەکە بە وردی باسی تووڵە بنەڕەتییەکانی ئاری جی ئای ئێس دەکات کە پێویستن بۆ هەموو پڕۆژەیەک. دواتر هەنگاوەکانی چۆنییەتی داونلۆدکردن ودەستخستنی داتا و وێنەی مانگی دەستکرد بە وردی ڕوونکراوەتەوە، بۆ نموونە داتای لاندسات و سێنتینێڵ. لە ئاستی پێشکەوتوودا بە هەنگاوی ورد باسی گرینگترین توڵەکان کراوە کە لە زۆرێک لە توێژینەوەکاندا بەکاردەهێنرێن. بۆ نموونە نەخشەی لاند یوز، کە هەم درووستکردن و هەم شێوازی داندلۆدکردنی لاند یوز ڕوونکراوەتەوە. لە کۆتایی کۆرسەکەدا چەند پڕۆژەیەکی توێژینەوە بەردەستکراوەن بۆ بەشداربوو بۆ ئەوەی بتوانێت لە سەرەتاوە تاوەکو کۆتایی و ئەنجامدانی توێژینەوەکە ئارک جی ئای ئێس بەکاربهێنێت. ڤیدیۆکان بە زمانی کوردی و هەنگاو بە هەنگاو ڕوونکراونەتەوە. لە هەر بەشێکدا لینک و داتای پێویست بەردەست کراوە بۆ بەشداربوو بۆ ئەوەی بتوانێت سەرچاوەکان بەکاربهێنێت. بەردەوام وانەی نوێ داخڵی کۆرسەکە دەکرێن.
بەشداربوو پێویست ناکات هیچ زانیارییەکی قوڵی هەبێت لەسەر جی ئای ئێس، چونکە کۆرسەکە لە سەرەتاوە بە هەنگاو بە هەنگاو وانەکانی ڕونکردۆتەوە.